لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران 26 سیناتۆر داوای روونکردنەوە لە ئیدارەی بایدن دەکەن ئێران

نوچەنێت:

کۆمەڵێک لە سیناتۆرەکانی کۆماریخواز رەخنەیان لە ئیدارەی بایدن گرت کە لە بەرامبەر ئازادکردنی شەش ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێڕان، چەند هاوڵاتییەکی ئەمریکی کە لە زیندانی ئێران ئازاد کراوە. ئەوان داوای روونکردنەوەیان سەبارەت بە ئەگەری دەوردانەوەی کۆنگرێس بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران.

رۆژی شەممە (19ی ئابی 2023) رادیۆ فەرەنسا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کە رۆژی رابردوو، لە بەرامبەر رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، 26 سیناتۆری ئەمریکی لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و جانێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکایان کردووە، ئیدارەی بایدنیان بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەمریکییەکان لە ئێران باجیان بە کۆماری ئیسلامی داوە.

هاوکات کاربەدەستانی ئیدارەی بایدن رایانگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی بۆ بەکارهێنانی پارەی ئازادکراو سنووردار دەبێت، سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە نامەکەیاندا "نیگەرانی"یان لە ئازادکردنی نزیکەی شەش میلیارد دۆلار لە داراییەکانی ئێران دەربڕی و پرسیاری ئەوەیان کردووە، کە چۆن ئەمریکا گەرەنتی دەکات، کە ئەو پارانە تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی بەکاردەهێنرێن و کۆماری ئیسلامی بۆ "پشتیوانیکردنی تۆڕە تیرۆریستییەکان و بڵاوکردنەوەی چەک" بەکاریان ناهێنێت.

لە نامەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە پێشینەیەکی لەرادەبەدەر مەترسیدار بەهێز دەکات و رێژیمی ئێران بتوانێت چالاکییە تێکدەرانەکانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر بکات.

سیناتۆرەکان خوازیاری کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ و وەڵامی نووسراو بۆ کۆمەڵێک پرسیار بوون، سەبارەت بە ئەگەری خراپ بەکارهێنانی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی دوور و درێژی ئەم وڵاتە لە خۆدزینەوە لە سزاکان. هەروەها هۆشداریشیان دا کە ئەم هەنگاوە تەنیا هانی بارمتەگرتنی زیاتر بۆ قازانجی دارایی یان سیاسی دەبێت.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین