كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارە 56 بە هیچ لیستێك نادات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای دەكات، كۆمیسیۆن بڕیاری داوە ژمارە 56 بە هیچ لیستێكی هەڵبژاردن نەدات، چونكە ئەم ژمارەیە لە یاسای سزادانی عێراق پەیوەندی بە فرت و فێڵەوە هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی ئابی 2023 سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوزی ئاشكرا كردووە، كۆمیسیۆن بڕیاری داوە ژمارەی 56 بە هیچ لیستێكی بەشداربووی هەڵبژاردن نەدات، چونكە ئەم ژمارەیە لە مادەكانی یاسای سزادانی عێراقی پەیوەندی بە فێڵكردن و تەڵەكەبازی هەیە، بۆیە كۆمیسیۆن نایەوێ‌ هیچ لیستێك بە هۆی ئەو ژمارەیەوە ببێتە گاڵتەجاری خەڵك و بە تەڵەكەبازی تۆمەتبار بكرێت.

بڕیارە لە 18ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت و بۆ ئەمەیش كۆمیسیۆن دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە، كە تا ئێستا نزیكەی 300 حزبە لە هەڵبژاردنەكە بەشدارن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین