لە دەربەندى رانیە تەرمى ژنێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت:

تەرمى ژنێک لە دەربەندى ڕانیە بەیانى ئەمڕۆ دۆزرایەوە، وتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت، پێدەچێت چەند ڕۆژێک بێت خنکا بێت.

بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە (21/ئاب/2023) تەرمى ژنێک لەلایەن پۆلیسى بەرگریى شارستانى راپەڕین لە نێو زێى بچووکى دەربەندى ڕانیە دۆزرایەوە.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە رووداوی ڕاگەیاند، دواى ئاگادارکردنەمانەوە لە بوونى تەرمێک لە ئاوى زێى بچووک، تیمی مەلەوانیی راپەڕین، تەرمەکەیان دەرهێنا و ڕەوانەى پزیشکى دادى ڕانیە کراوە.

بە وتەى وتەبێژى بەرگریی شارستانى راپەڕین، ژنە خنکاوە، تەمەنى نزیکەى (25) ساڵ دەبێت، پێدەچێت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خنکا بێت.

دۆزینەوەى تەرمى ئەو ژنە لە کاتێکدایە، تەنیا ئەمساڵ پێنج حاڵەتی خنکان لە زێی بچووک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمار کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین