ئەمجارە هاكان فیدان بە ئاشكرا سەردانی عێراق دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە سەردانە فەرمییەكەی بۆ بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە سێ دۆسیەی گرنگ دەكات، ئەوانیش بریتین لە: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، پارتی كرێكارانی كوردستان، بەشە ئاوی عێراق لە هەر دوو رووباری دیجلە و فوڕات.
هەروەها ئەوەیش ئاشكرا كراوە كە لەم سەردانەی هاكان فیدان دواین وادە بۆ سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا دیاری دەكرێت. كە لە مانگی رابردوو بە فەرمی لەلایەن حكومەتی عێراق راگەیێندراوە.
پێشتر هاكان فیدان ئەو كاتەی بەرپرسی هەواڵگری توركیا "میت" بوو چەندان جار بە سەردانی نهێنی و رانەگەیێندراو چووەتە بەغدا، بەڵام ئەمە یەكەم سەردانی فەرمی و راگەیێندراوی ئەو دەبێت بۆ عێراق.
چاوەڕوان دەكرێت وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێریش بكات و لەگەڵ سەركردەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment