وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزیری بەرگریی ئەمریکا وەک یەکەمین وەزیری ئیدارەی بایدن، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە حه‌وتی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئەکسیوس" بڵاوی کردەوە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ بنی گانتس وەزیری به‌رگرى ئیسرائیل و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار دەکات.

وەزیری بەرگری ئەمریکا یەکەمین وەزیری ئیدارەی بایدنە کە بۆ ئیسرائیل سەفەر دەکات. 
بڕیارە ئۆستن لەو سەفەرەدا سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگ لە ناوچە و لە سەرەوەی هەموویانەوە هەڕەشەکانی ئێران، لوبنان و سووریا بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل گفتوگۆ بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین