سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کۆبوونەوەى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە هەولێر دەستیپێکرد و چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ چەندین کۆبوونەوەى گرنگ لەنێوان هاکان فیدان و بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئاب/2023) هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ، سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

چاوەڕێ دەکرێ وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئەمڕۆ لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک بارزانى و سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

هاکان فیدان بەپێى زانیارییەکان ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان چەند پرسێکى گرنگ تاوتوێ دەکەن.

 لە هەولێرە و چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، هەروەها لەگەڵ قوباد تاڵەبانى و یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان کۆدەبێتەوە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین