لە هەموو شارە گەورەکان و پارێزگاکانی ئێران دۆخی سووری کۆرۆنا ڕاگەیەندرا ئێران

نوچه‌نێت

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدانی زیاتری هاووڵاتیانی ئێران بە کۆرۆنا، لە هەموو شارە گەورەکان و ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسانەوە دۆخی سوور ڕاگەیەندرا.

ماڵپەڕی کەناڵی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" بڵاوی کردووەتەوە لە ئێستادا لە ٢٥٧ شاری ئێراندا دۆخی سوور ڕاگەیەندراوە و ١٢٩ شاری تریش لە دۆخی پرتقاڵیدان.

بەم جۆرە بە گشتی ٣٨٦ شار لە دۆخی پرتقاڵی و سووردان. هەروەها ٥١ شاریش لە دۆخی زەرددان و تەنیا ١١ شار لە هەموو ئێراندا دۆخی شینیان هەیە.

جێگای ئاماژەیە ئێران دۆخی شارەکان بە پێی ڕەنگەکانی شین، زەرد، پرتقاڵی و سوور دیاری دەکات. شین ڕەنگ شین بە مانای دۆخی و ئاسایی و ڕەنگی سوور بە مەترسیدارترین دۆخ دادەنرێت.

هەندێ لە پزیشکانی ئێران هۆشداریان داوە لە ئەگەری ڕانەگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، لە ڕۆژانی داهاتوو ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دەدەن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و لەوانەیە بگاتە ٤٠٠ تا ٥٠٠ کەس لە ڕۆژدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین