رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.. بومه‌له‌رزه‌ زیانى له‌ 297 خانوو داوه‌ ئێران

نوچه‌نێت

محەمەد فەلاحی بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای سنەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتی بە پێی ڕاپۆرتی گرووپە نێردراوەکان بۆ ئه‌و ناوچەیه‌ى بومه‌له‌رزه‌یان به‌ركه‌وتووه‌، له‌ شاری مەریوان چەندین خانوو لە گوندەکان لە ناوچەی خاومیراوا، زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە محەمەد فەلاحی ڕایگەیاندووه‌: ناوەندی بوومەلەرزەکە لە هەرێمی کوردستان و لە نزیک شاری پێنجوێن بووە و لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سنە و لەوانە مەریوان، سەوڵاوا و بانە هەستی پێکراوە.

فەلاحی وتیشی: بە پێی ئەوەی ناوەندی بوومەلەرزەکە لە مەودای 24 کیلۆمەتری مەریوان بووە و قووڵاییەکەی لە 10  کیلۆمەتری ئاستی زەوی بووە، بە خۆشحاڵییەوە زیانى ماڵی و گیانی بەرچاوی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای سنەی هەروەها ڕایگەیاند: بە پێی لێکدانەوەی گرووپە نێردراوەکان لە 23 گوندی شاری مەریواندا خانووی گوندنشینان  زیانیان پێگەییشتووە. لەوانە ١٨ خانوو لە نێوان ٣٠ تا ٦٠ % زیانیان بەرکەوتووە.

بە وتەی فەلاحی نۆ کەس لە هاووڵاتیانیش بریندار بوون بەڵام برینەکانیان سووکە. 
ئێوارەی سێشەممە ٦ی نیسان بومەلەرزەیەکی ٣/٥ ڕیختەری لە ١٠ کیلۆمەتری قووڵایی زەویی لە سنوورەکانی هه‌رێمى كوردستان و مەریوان لە پارێزگای کوردستان ڕووی دا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین