پنتاگۆن پاساو بۆ لێدوانەكەی بایدن دەهێنێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" دووپات لەسەر مردنی یەڤگینی پریگۆژین سەرۆكی گرووپی چەكداری ڤاگنەر دەكاتەوە، بەڵام باس لەوەیش دەكات كە خۆیان و جۆ بایدنی سەرۆك زانیاری وردیان لەسەر شێوازی مردنەكە نییە.

شەوی رابردوو 24ی ئابی 2023 بات رایدەر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكدا باس لە گیانلەدەستدانی پریگۆژین سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر دەكات و دووپات لەسەر مردنەكەی دەكاتەوە، بەڵام دەشڵێ‌، "هیچ زانیارییمان نییە لەسەر ئەوەی تێكشكانی فڕۆكەكەی بە مووشەك بێت".

سەبارەت بە لێدوانەكەی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كە گوتبووی، رووداوەكە بۆ ئەو شتێكی لەناكاو نییە، وەزارەتی بەرگی ئەمریكا دەڵێ‌، "بایدن لە پشووە، ئەویش زانیاری وردی لا نییە".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو فڕۆكەیەك لە رووسیا تێكشكا و میدیاكانی رووسیا بڵاویان كردەوە كە یەڤگینی پریگۆژین لە سەرنشینانی فڕۆكەكە بووە. رووداوێكی لەم جۆرە دوای بوونی ململانێ لەنێوان سەرۆكی گرووپەكە و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا، گومان دروست دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین