قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا كه‌مى كردووه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

ناوەندی ئاماری یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند وڵاتانی چین، ئەمریکا، بەریتانیا، سویسڕا و ڕووسیا پێنج هاوبەشی سەرەکی بازرگانی ئەو یەکێتییە بوو لە ساڵی ٢٠٢٠ .

ئاژانسی هەواڵی "یورونیوز" ڕۆژی دووشەممه‌، پێنجی نیسان رایگەیاند، ناوەندی ئاماری یەکێتی ئەوروپا Eurostat)) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە ڕێژەی هەناردەی ئەوروپا لە نێوان مانگەکانی شوبات تا کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە کەمبوونەوەی ٤.٩٪ لە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩ گەیشتە ١٩٣١.٧ ملیار یورۆ. هەروەها ڕێژەی هاوردەی یەکێتی ئەورووپا هەر لەو ماوەیەدا گەیشتە ١٧١٤.٢ ملیار یورۆ کە نیشاندەری ئەوەیە بە ڕێژەی ١١.٦٪ کەمی بکردووە.

بە پێێ ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری یەکێتی ئەوروپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرەکیترین وێستگەی هەناردەی ئەوروپا بووە و ١٨٪ی کاڵا هەناردەکراوەکانی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا ڕەوانەی ئەو وڵێتە کراون. لە بەرانبەردا، چین سەرەکیترین هەناردەکەر بۆ یەکێتی ئەوروپا بووە و وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە ٢٢٪ هاوردەی خۆیان لەو وڵاتە ئەنجام داوە.

هەروەها دوایین لێکۆڵینەوەکانی ئەو ناوەندە نیشاندەری ئەوەن کە هەناردەی یەکێتی ئەوروپا لە شوباتی ٢٠٢١دا ١٤٨.٣ ملیار یۆرۆ بووە کە ١٠.٨٪ لە بەراورد لەگەڵ مانگی شوباتی ساڵی پار دابەزیوە. هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە هەمان مانگدا بە ڕێژەی ١٦.٩٪ کەم بووەتەوە و گەیشتووەتە ١٣٩.٩ ملیارد یورۆ.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین