رووسیا: گوشارەکان کاریگەریان لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران نابێت ئێران

نوچەنێت:

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتەی کە ئەمریکا داوای لە تاران کردووە پيدانی درۆن بۆ رووسیا رابگرێت، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، کە هاوکارییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئێران بەرگەی "گوشارە جیۆپۆلەتیکییەکان" دەگرێت.

رۆژی شەممە (26ی ئابی 2023) لە راپۆرتێکدا رادیۆ فەردا بڵاویکردۆتەوە، کە بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ‌حکومەتی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ دەڵێت، کە هاوکارییە سەربازییەکان "تەواو یاسایی" رووسیا لەگەڵ ئێران "هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە" و لەگەڵ پابەندبوونی دووقۆڵی و نێودەوڵەتییەکانی مۆسکۆ و تاران "گونجاوە". 

ریابکۆڤ دەشڵێت، ئێمە وڵاتی سەربەخۆین و ملکەچی گوتە و بۆچوونەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نابین. 

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی لەم دواییانەدا بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسێکی ئێرانی و سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەم دواییەی نێوان تاران و واشنتۆن، کە ئەمریکا "گوشاری" خستۆتە سەر ئێران بۆ ئەوەی واز لە پێدانی درۆن بە رووسیا بهێنێت.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز هەروەها دەڵێت، لە ئەنجامی ئەم داواکاریانەی ئەمریکا، ئێران داوای لە رووسیا کردووە، کە خۆی لە بەکارهێنانی ئەم درۆنانە لە "جەنگی ئۆکراین" بپارێزێت.

ریابکۆڤ لە قسەکانیدا سەبارەت بە خۆڕاگری هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران سەرەڕای "گوشارە جیۆپۆلیتیکییەکان"، پلە باڵاترین بەرپرس، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیایە، کە لەم دواییانەدا بە ئاشکرا لێدوانی لەسەر ئەم بابەتە داوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین