هۆشداری بە سوودانی دەدرێت
نوچهنێت
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەدات لە بارەی ئەو پارێزگارانەی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 عامر عەبدولجەبار ئەندامی لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی رابعەی عێراقی دەڵێ، "ئەگەر پارێزگار لیستی هەڵبژاردنی هەبوو، ئەوە جێبەجێكردنی پرۆژەكان ودەستپێكردن و ئەنجامدانیان بۆ بەرژوەندی خۆی بەكاردەهێنێ، لەوانەیە پرۆژەكان ببنە كارتێك پارێزگاكان بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی بەكاریان بهێنن".
پەرلەمانتارەكە دەشڵێ، "پێویستە سەرۆك وەزیران سەرنجی ئەو بابەتە بدات و بە شێوەیەكی باش مامەڵەی لەگەڵ بكات، چونكە نەبوونی پڕۆژەكان لە ماوەی رابردوو و دەركەوتنیان بەر لە هەڵبژاردن بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دادەنرێت".
بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment