سەرۆک بارزانى: مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی لەبڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی لەكوردستان هەبوو کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دووشەممە (28/ئاب/2023) مەتران رەبان ئەلقەس، مەترانی کلدانییەکانی سنووری زاخۆ و ئامێدی لە تەمەنى (75) ساڵیدا کۆچی دواییکرد. سەرۆک بارزانى لەپەیامێکى سەرەخۆشیدا دەڵێت، "خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو."

 

دەقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مەتران رەبان ئەلقەس:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئایینیی دیاری كلدانی كوردستان (مەتران رەبان ئەلقەس) مەترانی كەنیسەی (کلدان)ـیم پێ گەیشت.

خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەم خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی

28ـی ئابی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین