چین: كێشەی كارەبای عێراق چارەسەر دەكەین کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

شی چۆن راوێژكاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی چین لە عێراق ئاشكرای دەكات لەگەڵ حكومەتی عێراق دانوستاندن لەسەر 10 پرۆژەی كارەبا دەكەن، دووپاتیشی دەكاتەوە ئەوان پێشنیارێكیان بۆ عێراق هەیە كە دەتوانێ‌ بۆ یەكجاریی كێشەی كارەبا لە عێراق چارەسەر بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 شی چۆن لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق داوە و باس لەوە دەكات گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی 10 وێستگەی كارەبا لە عێراق دابمەزرێنن، بۆ ئەمەیش چەندان كۆمپانیا بەشدارن لەوانە پاوەر چاینا. 

ئەو بەرپرسەی چین ئاشكرای دەكات ئەوان پێشنیاریان بۆ عێراق كردووە، بە تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا دابچنەوە و نۆژەنیان بكەنەوە، چونكە بە بڕوای ئەوان تەنیا دامەزراندنی وێستگە چارەسەری كێشەكان ناكات، بەڵكو دەبێت سیستەمی دابەشكردنی كارەبایش نوێ بكرێتەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان لەدوای 2003 وە نزیكەی 100 ملیار دۆلار بۆ چاككردنی كارەبا لە عێراق خەرج كراوە، كەچی بە هۆی گەندەڵی و خراپی كارگێڕی كێشەی كارەبا وەك خۆی بێ چارەسەر ماوەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین