له‌ فه‌ڕه‌نسا سكاڵا له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى تۆمار ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پێنج خێزانى عێراق له‌ پاریس سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیرانى پێشووى عێراق تۆمار كردووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌و توندوتیژییه‌ بێده‌نگ بووه‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خۆپێشانده‌رانى عێراق كراوه‌.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى نیسان له‌ هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات جیسكا فینال كه‌ ژنه‌ پارێزه‌رێكى فه‌ڕه‌نسییه‌ سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى تۆمار كردووه‌ و  سكاڵاكه‌ له‌ 80 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و به‌ دادگاكانى فه‌ڕه‌نسا دراوه‌ و له‌سه‌ر داواى پێنج خێزانى عێراقى تۆماركراوه‌ كه‌ قوربانى ئه‌و توندوتیژییه‌ن كه‌ له‌ دژى خۆپێشانده‌ران كراوه‌.

پارێزه‌ره‌كه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌م تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌ خۆپێشانده‌ران كراون و تاوانى مرۆیین و له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ هه‌ن. روونیشى ده‌كاته‌وه‌ سكاڵاكه‌ بۆیه‌ له‌دژى عادل عه‌بدولمه‌هدى تۆمار ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ى تاوانه‌كان روویان داوه‌ ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بووه‌  و ده‌یتوانى رێگریى له‌ توندوتیژییه‌كان بكات.

خۆپێشاندانه‌كانى ئۆكتۆبه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌رى "تشرینى یه‌كه‌م"ى 2019 ده‌ستیان پێكرد و چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوون، به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان نزیكه‌ى 600 كوژراو و 30 هه‌زار بریندار ئه‌نجامى ئه‌و توندوتیژییه‌ بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران كراوه‌.

راپۆرتى سكاى نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات دوو هۆكار وا ده‌كات سكاڵاكه‌ له‌ پاریس تۆمار بكرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ له‌ بواره‌كانى مافى مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دادگاكانى فڕه‌نسا پسپۆڕن، دووه‌م هۆكاریش ئه‌وه‌یه‌ ماوه‌ى 30 ساڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ فه‌ڕه‌نسا ژیاوه‌ و هه‌ر چه‌نده‌ ئێستا له‌ عێراقه‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین