لە ماوەی هەفتەیەكدا سێیەم بەرپرسی باڵای توركیا گەیشتە بەغدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ فەیسەڵ ئۆغڵو نێردەی تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی توركیا سەردانی عێراقی كرد و لەگەڵ عەبدولەتیف رەشیدی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە، لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە سێیەم سەردانی بەرپرسانی باڵای توركیا دەبێت بۆ عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2023 فەیسەڵ ئۆغڵو نێردەی تایبەتی ئەردۆغان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

 بەپێی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە لەسەر دۆسیەی ئاو بووە و لەتیف رەشیدی سەرۆك كۆماری عێراق بە نێردەی تایبەتی ئەردۆغانی راگەیاندووە، بە هۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا عێراق بەدەست كەم ئاوی دەناڵێنێ‌ و پێویستە توركیا ئاو برژێنێتە حەوزی دیجلە و فوڕات.

سەرۆك كۆماری عێراق بە بەرپرسە توركەكەشی راگەیاندووە، لەم نزیكانە عێراق پێشنیاری خۆی بە توركیا دەدات بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو.

لە ماوەی تەنیا هەفتەیەك ئەمە سێیەم سەردانی بەرپرسانی باڵای توركیا دەبێت لە 22ی ئەم مانگە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق كرد و دوو رۆژ مایەوە، دوێنیش عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی توركیا سەردانی عێراقی كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین