هەسەدە چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەربازی دووردەخاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات، بڵاویكردەوە ئەنجوومەنی سەربازی (هەسەدە) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و سنووربەزاندن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنی دەرەكی و چەند تۆمەتێكی تر هێزەكانی سووریای دیموكرات ئەحمەد خەبیلی و چوار كەسی لە رێزەكانی دەكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئاب/2023) ماڵپەڕی (سەدف پرێس) بڵاویكردەوە، هێزەكانی سووریای دیموكرات راگەیێندراوێكیان بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، دوای ماوەیەك لە چاودێری و پێداچوونەوە لە چەندین راپۆڕت و سكاڵای هاووڵاتیان بە پشتبەستن بە فەرمتنی دەستگیركردن لەلایەن داواكاری گشتی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەحمەد خەبیل و چوار كەسی دوو لە فەرماندەیی ئەنجوومەنی سەربازی دوورخرانەوە. 

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، ئەحمەد خەبیل چەندین تاوان و پێشێلكاری پەیوەست بە پەیوەندی هەماهەگنی لەگەڵ لایەنەكانی دژ بە شۆڕشكردووە، هەروەها تاوانی بەرانبەر خەڵك كردووە و بازرگانی بە مادە هۆشەبەركانەوە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی هەدەسەدە ئەو كەسە رۆڵی نەرێنی لە زیادبوونی شانەكانی داعش هەیە، هەروەها پۆستەكەشی بۆ بەرژەوەندی كەس و كارەكەی بەكارهێناوە ئەوەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی هێزەكانی سووریای دیموكراتە.

ئەنجوومەنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پێكهاتووە لە چەند ئاین و نەتەوەیەكی جیاواز، مۆركێكی كوردی پێوە، لە شەڕی دژ بە داعش رۆڵی سەرەكی هەبوو لە تێكشكاندنی ئەو گرووپە تیرۆرستییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین