ئیتلاعاتی ئێران پووچەڵەكردنەوەی ئۆپراسیۆنێك رادەگەینێت
نوچهنێت
وەزارەتی ئاسایشی ئێران "ئیتلاعات" رایگەیاند تۆڕێكی گەورەی ئیسرائیلی هەڵوەشاندووەتەوە، كە ویستوویانە لە چوار شار هێرش بكەن. بەگوێرەی زانیارییەكانی ئیتلاعات تۆڕەكە لە 14 كەس پێكهاتووە، لەلایەن كەسانێكەوە لە هۆڵەندا و دانیمارك رێبەری كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە راگەیێندراوێكی فەرمیدا وردەكاری پووچەڵكردنەوەی ئۆپراسیۆنێكی راگەیاندووە، كە گوایە لەم مانگەدا ئەنجامدراوە. بەگوێرەی ئیتلاعات 14 كەس گیراون، 43 بۆمبی بەهێزیان لا بووە كە ئامادەبووە بۆ تەقینەوە.
هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەندامانی ئەو تۆڕە كە ئیتلاعات بە تۆڕێكی "تیرۆریستی زایۆنیزمی" ناویان دەبات. لە چوار بەرواری جیاواز لە خوزستان "باشووری ئێران" كرماشان"رۆژئاوای ئێران" مازندەران "باكووری ئێران" و سیستان و بلوجستان گیراون.
ئیتلاعات باسی لەوەیش كردووە، ئەو تۆڕە لەلایەن كەسانێكەوە سەرپەرشتی دەكرێن كە لە هۆڵەندا و دانیماركن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment