سەرۆک بارزانى: کەریم عێراقی لەڕێگەی بەرهەمەکانی خزمەتی گەل و وڵاتی کردووە
نوچەنێت:
ڕۆژى هەینى (یەکى/ئەیلوول/2023) سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەى شاعیری ناودارى عێراق کەریم عێراقی و دەڵێت، "جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە."
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
مسعود بارزانی
1ی ئەیلوولی 2023ی زایینی

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment