دانیشتووانى گوندى تۆبزاوا دژى هاتنى هێزێکى سوپا عێراق گردبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاى عێراق بە هێزێکى زۆر و چەندین ئۆتۆمبێلى سەربازیى بەبیانوى نۆژەنکردنەوەى سەربازگەیەکى کۆن هەوڵى دەستبەسەر داگرتنى دەدەن و خەڵکى ئەو گوندەش دەڵێن، قبووڵى ناکەین.

ڕۆژى شەممە (دوو/ئەیلوول/2023) دانیشتوانى سنوورى گوندى تۆبزاوا دژى هاتنى هێزێکى سوپاى عێراق بۆ سەربازگایەکى کۆنى ئەو گوندە گردبوونەوە، کە بەنیازن دووبارە ئەو سەربازگەیە نۆژەن بکەنەوە.

گەیلان قادر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەو هێزەی چەندین جارە سەردانی ئەم سەربازەگەیە دەکەن و بە دانیشتووانی تۆپزاوایان گوتووە چۆڵی بکەن، بەڵام ئەوە قبووڵکراو نییە کاتێک ئەو شوێنە سەربازگەی دەسەڵاتی بەعس بووە و ئەنفالی تێدا کراوە، دووبارە ببێتەوە سەربازگە.

هاووڵاتییەکى ئەو گوندە دەڵێت، ئەمە جارى دووەمە هێزەکەى سوپاى سەردانى ئەو سەربازگەیە دەکات، رێگەنادەین سەربازگەکە نۆژەن بکرێتەوە، چونکە کەسوکاری ئێمەی تێدا ئەنفال کراوە و قبووڵى ناکەین جارێکى تر بکرێتەوە سەربازگە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین