منداڵەکەی فڕێدەداتە ناو روباری دیجلە هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی کچەکەی دەخاتە نێو روباری دیجلە، پۆلیسی شارەکە رزگاری دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوار/ئەلول/2023)  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای باست، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە دایکێک بە هۆی هەبوونی کێشە لەگەڵ مێردەکەی، کچە بچووکەکەی فڕێداوەتە ناو روباری دیجلە.

 بە پێی راگەیێندراوەکە، تیمی پۆلیس منداڵەکەی لە خنکان رزگارکردووە. دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.  ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. دەرکەوتووە کە ژنەکە ئەم کارەی بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەنجامداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین