فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا کوژراوە، بەڵام چۆنیەتی و کات و شوێنی کوژرانی ئاشکرا نەکراوە.

ڕۆژی دووشەممە (چوار/ئەیلوول/2023) ئەلعربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سۆهەیل رۆستەمیان، فەرماندەی "سوپای ئەبۆلفەزل"ی شاری بەهارستانی سەر بە پارێزگای تاران، کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران، بە ناوی یەحیا رۆستەمی لە سوریا راگەیاند.

بە گوتەی فەرماندەی سوپای ئەبولفەزل، یەحیا رۆستەمی، وەک "پارێزەری مەزارگەکان" لە سووریا ئامادەیی هەبووە.

وردەکاری زیاتر سەبارەت بە شوێن و شێوازی کوشتنی ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، کە لەم دواییانەدا لانیکەم 32 کەس کوژراون کە سێ کەسیان مەدەنی بوون، ئەمەش دوای ململانێی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەند هۆزێکی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی سووریا

لە لایەکی دیکەوە لە ئێستادا هاوڵاتیانی سووری بۆ سێ هەفتە لەسەریەک لە شەقامەکانی باشووری سووریا کۆدەبنەوە و درووشم دژی رژێمی بەشار ئەسەد دەڵێنەوە. پێشتریش خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت بە داخستنی نووسینگەکانی پارتی بەعس داوای رووخانی رژێمی ئەسەدیان کردبوو.

سەرەڕای وەستانی شەڕی ناوخۆی دە ساڵە لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا، بارودۆخی ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە نەک هەر باشتر نەبوو، بەڵکو خراپتر بوو.

سەرچاوە: العربیە

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین