ئێران لە سنووردارکردنی  ئینتەرنێت ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات ئێران

نوچەنێت:

راپۆرتی کۆمپانیایەکی چالاک لە بواری دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئازاد، دەریدەخات ئێران "زۆرترین ژمارەی سنووردارکردنی ئینتەرنێتی لە جیهاندا هەبووە''.

ڕۆژی سێشەممە (5ی ئەیلولی 2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، راپۆرتەکانی کۆمپانیای چالاک لە بواری دەستڕاگەیشتن ئازاد بە ئینتەرنێت دەریدەخات کە زستان و بەهاری رابردوو ئێران "زۆرترین ژمارەی سنووردارکردنی نوێی ئینتەرنێتی لە جیهاندا''. هەبووە.

ئەم ماوەیە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتی جەماوەریی بێ وێنە لەو وڵاتەدا کە لەگەڵ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە بنکەیەکی پۆلیسی ئاکاردا روویدا و کۆماری ئیسلامیش وەک یەکێک لە ئامرازەکانی سەرکوتکردنی ناڕازییەکان، دەستیکرد بە فلتەرکردن و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە بەکارهێنەرانی ناوخۆیی بۆ ئینتەرنێت.

تۆڕی تایبەتی مەجازی ڤی پی ئێن رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بە شێوەیەکی پارێزراو و کۆدکراو پەیوەندی بە سێرڤەرێکەوە بکەن.

بە پێی راپۆرتی ''سرف شارک'' کە "ئینتەرنێت مەیدانێکی شەڕە بۆ زانیارییە گرنگەکان لە قۆناغەکانی نائارامی ناوخۆیی" جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژمارەی ئەو سنووردارکردنانەی ئینتەرنێت لە ئێران لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە 41 حاڵەت. بەم شێوەیەش ئێران پێگەی دووەمی سانسۆری ئینتەرنێتی لە ئاسیادا هەیە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە نێو وڵاتانی جیهان 29 وڵات بە شێوازی جیاواز سنووردارکردنی ئینتەرنێت جێبەجێ دەکەن و لە کیشوەری (قاڕە) ئاسیاش زۆرترین پشکی لە سانسۆرکردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا هەیە کە 15 وڵاتی تێدایە.

پێش ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی 2022، کۆماری ئیسلامی رێگری لە بەکارهێنانی فەیسبووک و ئێکس (تویتەر) و مەسنجەرەکانی وەک تێلێگرام، ڤایبەر و وێچات لە ئێراندا کرد، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ساڵی رابردوودا، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە "ئینستاگرام" و "واتسئەپ"ی راگرت.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، بەکارهێنانی فلتەر شکێن (ڤی پی ئێن) لەنێو بەکارهێنەراندا ئەوەندە زۆرە کە "بازاڕێکی بیست هەزار ملیار تۆمان" (400 ملیۆن دۆلار) دروست بووە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین