دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی زیاتر لە ساڵێکە لە ئێران دەستبەسەرە ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی یەکێتی ئەوروپا ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە سویدیەی کە لە ئێران دەستبەسەرکراوە ئاشکرا کرد.

رۆژی سێشەممە (چوار/ئەیلوول/2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، جۆزێپ بۆرێل، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی ئەو هاوڵاتییە سویدییەی، کە لە ئێران کە زیاتر لە پێنجسەد رۆژە دەستبەسەرە، وەک کەسێک کە لەو یەکێتییە کاری کردووە، پشتڕاست کردەوە.

بۆرێل ئەمڕۆ لە میانەی کۆبوونەوەی نافەرمی وەزیرانی پەرەپێدانی یەکێتیی ئەورووپا لە شاری کادیز لە باشووری ئیسپانیا، پرسی زیندانیکردنی ئەم هاوڵاتییە سویدییەی لە ساڵی رابردوودا خستۆتە بەرباس.

بۆرێل پێش کۆبوونەوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، خۆی و هاوکارەکانی "بێ ماندووبوون کاردەکەن بۆ ئازادکردنی ئەم دیپلۆماتە زیندانییە''.

وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕۆژی رابردوو، دوای ئەوەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەواڵی زیندانیکردنی یوهان فلۆدرووسی لە ئێران ئاشکرا کرد، کە هاوڵاتییەکی سویدی کە لە دەیەی چوارەمی تەمەنیدایە، "نایاسایی" دەستبەسەر کراوە و دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، کە یوهان فلۆدرووس، بەرپرسێکی سویدییە لە یەکێتی ئەوروپا، زیاتر لە پێنجسەد رۆژە لە ئێران زیندانی کراوە.

هاوینی رابردوو کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە هاوڵاتییەکی سویدی بە تۆمەتی "سیخوڕی" دەستبەسەر کردووە. دەزگای هەواڵگری ئێرانیش بێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی ئەو کەسە بکات، دەڵێت، چەند گەشتێکی بۆ ئێران ئەنجامداوە و گەشتەکانی بۆ شارە جیاوازەکان لە دەرەوەی شوێنی گەشتیاری و رێکارەکانی ئەنجام دراوە.

دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە سویدییە لە کاتی دادگاییکردنی حەمید نووریدا ئەنجامدراوە، کە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە لەسێدارەدانەکانی هەزاران زیندانی لە ساڵی 1988 لە زیندانەکانی ئێران، لەنێویاندا زیندانی گۆهەردەشت (رەجای شار) لە سوید.

حەمید نووری، لەلایەن ئەم دادگایەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگای تێهەڵچوونەوەکەی لە ئارادایە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین