لایەنێكی عێراق: پێویستە هەولێر و بەغدا درك بە مەترسی كەركووك بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رەوتی بەیارق خەیر كە محەمەد خالیدی سەرۆكایەتی دەكات دووپاتی دەكاتەوە دەبێت هەولێر و بەغدا درك بە مەترسی بارودۆخی كەركووك بكەن و زوو چارەسەری كێشەكان بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی ئەیلوولی 2023 محەمەد خالیدی سەرۆكی رەوتی بەیارق خەیر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باس لە بارودۆخی كەركووك دەكات و بە پێویستی دەزانێت بە خێرایی هەولێر وبەغدا كێشەكان لەو شارە چارەسەر بكەن.

خالیدی دەڵێ‌، "پێویستە بەغدا و هەولێر درك بە مەترسی رووداوەكان بكەن و گرنگە گفتوگۆیەك هەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارێزراو بن" ئەو بەرپرسە سیاسییەی عێراق پێیوایە پارتی كرێكارانی كوردستان لەو بارودۆخەی كەركووك سوودمەند دەبێت.

رۆژی شەممەی رابردوو دوای چەند رۆژێك داخرانی رێگەی هەولێر و كەركووك، هاووڵاتیانی كورد لە شارەكە خۆپیشاندانیان كرد، بۆ كردنەوەی رێگاكە كەچی لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە تەقیان لێكرا و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی كورد شەهید بوو و 10 كەسیش برینداربوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین