پەیامێکى سەرەخۆشى لە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى سێشەممە (شەش/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ کۆچى دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، کەسایەتیى سیاسى ناسراوى کوردستان و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى بنەماڵەکەى کرد و دەڵێت، "هاوخەمیانم."

 

دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین