سێ بەندکراوی ئێران لە قەتەر ئازاد کران ئێران

نوچەنێت:

سێ بەندکراوی ئێرانی لە قەتەر کە چووبوونە سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەوە، ئازادکران و بە بەلەمەکانیانەوە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ڕۆژی پێنجشەممە (7ی ئەیلولی 2023) ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حەمید رەزا دێهقانی، باڵیۆزی ئێران لە قەتەر، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، کە سێ زیندانی ئێرانی لە دەوحە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ئێران.

دێهقانی نووسیویەتی، دوای هەڵگرتنی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بەلەمەکان، ئەو سێ دەستگیرکراوە بە بەلەمەکەیانەوە گەڕانەوە.

باڵیۆزی ئێران لە قەتەر وێڕای سوپاسی بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی قەتەر دەڵێت، ئێمە بەجددیەتەوە کار بۆ ئازادکردنی تەواوی دەستبەسەرکراوان و زیندانییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە "راس لفان" زیندانیکراون دەکەین.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەتەر لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە رایگەیاند، ئەوانە بە هەڵە چوونەتە ناو سنوورە ئاوییەکانی قەتەرەوە و دەستگیرکراون.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین