بوومەلەزەيەكى بەهێز وڵاتى مەغريبى هەژاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شەوى رابردوو بوومەلەرزەيەكى بەهێز بە پلەى (6.8) پلەى رێكختەر مەغريبى هەژاند، بووە هۆى گيانلەدەستدانى نزيكەى (300) كەس، خەڵكێكى زۆرى شەو لەسەر شەقامەكان خەوتوون.

ئەمڕۆ شەممە (نۆ/ئەيلوول/2023) ماڵپەڕى (CNN)ى ئەمەريكى بڵاويكردەوە شەوى رابردوو بوومەلەرزەيەكى بەهێز مەغريبى عەرەبى هەژاند، بووە گيانلەدەستدانى زياتر لە (300) و ژمارەيەكى زۆرى دانيشتوانى ئەو وڵاتە ناچاربوون ماڵەكانيان چۆڵ بكەن لە شەقامەكان بخەون، دەستەى رووپێوى زەويناسى ئەمەريكى رايگەياند، لە ماوەى زيادتر لە سەد ساڵە ئەو بوومەلەرزە بەهێزترين بوومەلەرزە بووە.

بەگوێرەى دەستەى زەويناسى ئەمەريكى ئەو بوومەلەرزە بە قووڵايى (18.5) كيلۆمەتر بوو، ناوەندى سەرەكى بوومەلەرزەكەش چياى ئەتڵەس بوو كە (72) كيلۆمەتر لە باشوورى رۆژئاواى مەراكيش دوورە و ژمارەى دانيشتوانى (840) هەزار كەسە.

بەرپرسێكى ناوچەيى ئەو وڵاتەش بە ئاژانسى رۆيتەرزى راگەياندووە، زۆربەى ئەوانەى گيانيان لە دەستداوە، لە ناوچە شاخاوييەكان و گەيشتن پێيان زەحمەتە. 

چەند شايەتحاڵێكى ئەو وڵاتەش لە دوورى (350) كيلۆمەتر لە باكوورى چياى ئەتڵەس هەستيان بەو بوومەلەرزە كردووە.

سەنتەرى مەغريب بۆ گواستنەوەى خوێن داواى لە خەڵك كردووە بە پێويستيان بەخوێنە بۆ برينداران، چونكە دۆخى زۆربەى بريندارەكان پێويستى بە چەندين بوتل خوێنى خێرايە.

مەغريب كەوتۆتە باكوورى ئەفريقيا و بەگوێرەى ئامارى ساڵى (2021) ژمارەى دانيشتوانى (37) مليۆن كەسە، پێكهاتەى سەرەكى لە (99%)ى عەرەب و ئەمازيغين، پێكهاتەكانى ديكە لە (1%)ى دانيشتوانن پێك دەهێنن و سيستەمى بەرێوەبردنى وڵات پادشايەتييە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین