هیومان رایتس وۆچ : هێزە عێراقییەكان تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی كەركووك كردووە
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە نۆی ئەیلوولی 2023 هیومان رایتس وۆچ لە پێگەی فەرمی خۆی راپۆرتێكی لەسەر رووداوەكانی 28ی ئابی كەركووك بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سارە سەنبەر توێژەر لە رێكخراوەكە دەڵێ، "زۆر جار حكومەتی عێراق بە هێزی كوشندە وەڵامی ناڕەزاییەكانی داوەتەوە، رۆژنامەنووسانی گرتووە، دەبێت حكومەت هەنگاوی دیار بنێت بۆ لێپرسینەوە لەو كردارانە".
جیا لەمەیش رێكخراوەكە دووپاتی دەكاتەوە دەبێت عێراق بە خێرایی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكان بكات و ئەنجامەكان بخاتەڕوو، تا پێشێلكارانە بە دادگا بدات. لەگەڵ ئەوەشدا رێكخراوەكە پێیوایە زۆر جار عێراق لیژنەی لەم جۆرە رووداوانە پێكهێناوە، بەڵام بە دەگمەنیش نەبێت بە ئەنجام نەگەیشتووە.
رێكخراوەكە لە چەندان شوێن دووپاتی دەكاتەوە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان تەقە لە خۆپیشاندەرانی كەركووك كراوە و پێشتریش لە رووداوی جیاجیا تەقە لە خۆپیشاندەرانی عێراق كراوە، تا ئێستا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر لە عێراق كوژراون و زیاتر لە 20 هەزار كەسیش برینداران. لە رووداوەكەی كەركووكیش چوار كەس شەهید بوون و 16 كەس بریندارن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment