رێکخراوى ئەمنیدارانى عەرەب بۆ سوودانى: مووچەى مامۆستایانى هەرێم بنرێنە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

رێکخراوى ئەمنیدارانى عەرەب بۆ پەروەردە داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات مووچەى مامۆستایانى هەرێمى کوردستان بنرێت، چونکە ماوەى دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ڕۆژى شەممە (نۆ/ئەیلوول/2023) جەمال حوسامی سەرۆکی رێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە لە ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبارەى دۆخى مامۆستایانى هەرێمى کوردستان، نامەیەکمان ئاراستەى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەیزرانى عێراق کردووە، کە پێویستە ڕەزامەندى لەسەر ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان بدات.

سەرۆکی رێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە ئاماژە بەوەدەکات، دۆخى دارایى مامۆستایانى هەرێم خراپە، لە نامەکەدا داوامان کردووە شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و مووچەى مامۆستایان بنێرن.

جەمال حوسامى گوتیشى، بەڵام ئەگەر مامۆستا ژیانێکی شەرەفمەندانەی بۆ دابینەکرێت پەیامەکە ناگات، داوادەکەین حکومەتی عێراق مووچەی مامۆستایانی هەرێم دابین بکات کە ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین