ئێران لە سیاسەتی زیادکردنی رێژەی دانیشتووان تووشی کێشەی جددی دەبێت ئێران

نوچەنێت:

راوێژکاری وەزیری تەندروستی ئێران بە پشتبەستن بە یاسای "گەنجی دانیشتووان و پشتیوانی خێزان" دەڵێت، تۆڕی چاودێری تەندروستی رووبەڕووی کەمی بیست هەزار پەرستار بووەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (10/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی فارسی دەنگی ئەمریکا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، شەهلا خەسرەوی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" جەختی لەوە کردەوە، کە "پێویستمان بە دوازدە هەزار پەرستار (بەشی لەدایکبوونی منداڵ) هەیە لە بەشی چارەسەر و هەشت هەزاریش لە بەشی تەندروستی''.

خەسرەوی یەکێک لە کێشەکانی دامەزراندنی پەرستارەکان، بە مەرجێکی یاسایی زانی بۆ ئەوەی ئەوان ژن بن و گوتی، بەو پێیەی پەرستاری بەشی لەدایکبوون تەنیا ژنە، بۆ دامەزراندن و مانەوەی هێزی کار لە ناوچە بێبەش و کەم خزمەتگوزاری، کێشەمان هەیە.

لە کاتێکدا کە سیاسەتی هاندانی منداڵبوون و زیادبوونی رێژەی دانیشتووان لە ساڵانی رابردوودا لە لایەن حکومەتەوە بە جددی پەیڕەو کراوە، چڕتر بووەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، پێنج ساڵ پێش ئێستا کە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لە پێویستی زیادکردنی رێژەی دانیشتوانی ئێران بۆ 150 میلیۆن کەس کرد، دەسەڵاتداران ئامرازی جۆراوجۆری وەک دابین کردنی ئیمتیازاتی بانکی، پێدانی لێخۆشبوون لە ئەرکی سەربازی، گۆڕینی ناوەڕۆکی کتێبی خوێندن، میدیا و دانانی بیلبۆرد لە سەرانسەری وڵاتدا پەرەی بە منداڵبوون داوە.

کەمیی پەرستاری ئەو بوارە لە وڵاتدا لە دۆخێکدا روویداوە، کە کەسانی ئەم بوارە کۆچبەری گرتۆتەبەر.

هەر لەو پێوەندییەدا رۆژنامەی فەرهیختگان سەر بە زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە راپۆرتێکدا لە حوزەیرانی ئەمساڵدا باسی لەو بابەتە کردووە و نووسیویەتی "بەپێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوونەتە دەستمان، ژمارەی ئەو پزیشک و پسپۆڕانەی کە لە ساڵی رابردوو کۆچیان کردووە" زیاتر لە شەش هەزار و پێنسەد کەس و هەروەها نزیکەی دوو هەزار و سێسەد کەسیان پزیشکی پسپۆڕن.

ئەم ڕاپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتێک کە هەوڵ دەدات ببێتە ناوەندێکی گەشتیاری تەندروستی، بە کۆچی پزیشکان، پسپۆڕان و رۆیشتنی کارمەندانی بەتوانا، لە داهاتوودا پێداویستییەکانی دانیشتووانی خۆی بەزەحمەت دابین دەکات، چ بگا بەوەی توانای رازیکردنی گەشتیارانی تەندروستی هەبێت.

VOAسەرچاوە: 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین