داهاتی نەوتی عێراق بۆ سەرووی نۆ ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی پێشبینی كردووە داهاتی ئەم مانگەی نەوت، نۆ ملیار و 380 ملیۆن دۆلار بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی كە بەرپرسە لە بەبازاڕكردن و فرۆشتنی نەوتی عێراق پێشبینی كردووە، ئەم مانگە زیاتر لە 105 ملیۆن و 111 هەزار بەرمیل نەوت بە تێكڕای رۆژانەی سێ‌ ملیۆن و 504 هەزار بەرمیل رەوانەی دەرەوە بكرێت و داهاتەكەشی نزیكەی نۆ ملیار و 480  ملیۆن دۆلار بێت.

لە مانگەدا تێكڕای نرخی بەرمیلێك  نەوت 89 دۆلار و 20 سەنتە. دوو رۆژ لەمەوبەر موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەتی عێراق پێشبینی ئەوە كردبوو بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجەی عێراق كەم ببێتەوە. 

لە مانگی رابردوو (ئاب) داهاتی نەوت هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلار بوو
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین