بەیتۆجان كۆچی دوایی كرد کولتوور

نوچه‌نێت

دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە ئەمڕۆ بەیتۆجان هونەرمەندی ناسراوی كورد لە سوید كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلوولی 2023 لە سوید بەیتۆجان هونەرمەندی ناسراوی كورد بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. بەیتۆجان ماوەی چەند ساڵێكە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و هەر بە هۆی ئەو نەخۆشییەشەوە سیمای تێكچوبوو، ئەمڕۆیش كۆچی دوایی كرد.

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1955 لە فارقینی سەربە شاری ئامەدی باكووری كوردستان لەدایكبووە و سەرەتا بە بەيتۆجان گونەری ناسرا بوو. ژمارەیەكی زۆر گۆرانی هەیە و  گۆرانییەكانیشی لەلایەن چەندان هونەرمەندی تری كورد گوتراونەتەوە.

بۆیەكەمجار لەسەر گوتنی گۆرانی كوردی لە ساڵی 1986 لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیا گیراوە و چەندان ساڵ لە زیندان ماوەتەوە، دواتر رووی لە هەندەران كردووە و لە وڵاتی سوید دەژیت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین