وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتییەكان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ تاوتوێكردنی كێشەی دارایی و نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلوولی 2023  عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانى ئاشكرای كرد ئەم هەفتەیە بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، " بۆ ئەوەی ئەو زانیارییانە تەواو بكرێن كە تیمی حكومی باسیان كردووە، بۆ ئەوەی كەموكوڕییەكان بزانرێن".

سەرۆكی لیژنەی دارایی دەشڵێ‌، "لیژنەكەمان راپۆرتی خۆی پێشكەشی پەرلەمان دەكات بۆ زانینی هۆكارەكانی نەناردنی پارە بۆ هەرێم، لەگەڵ خستنەڕووی چارەسەرییەكان كە پەرلەمان دەتوانێت ئەنجامیان بدات بۆ زامنكردنی مافی هاووڵاتیان لە كوردستان".

دوێنێ‌ لیژنەی دارایی  پەرلەمان كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو لیژنەیەی حكومەتی عێراق كرد كە دانوستاندن لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین