بۆ دۆسیەی حزبەكانی رۆژهەڵات فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلوولی 2023 فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەوە كرد سبەی سەردانی تاران دەكات بۆ تاوتوێكردنی ئەو رێككەوتنە ئەمنییە كە لەنێوان عێراق و ئێران كراوە.
پێشتر تاران چەند جارێك دووپاتی كردووەتەوە، رێككەوتنی لەگەڵ عێراق كردووە بۆ دەركردن و چەككردنی ئەو گرووپ و حزبە رۆژهەڵاتیانەی كە لە هەرێمی كوردستانن و بۆ ئەمەش دوایین دەرفەت 19ی ئەیلوولە. تاران هەڕەشەش دەكات دوای ئەم رێكەوتە عێراق رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكات، ئەوا ئێران خۆی ئاسایشی خۆی دەپارێزێت.
فوئاد حوسێن لە كۆنگرەكەی ئەمڕۆ گوتی، "دەستووری عێراق رێگە نادات خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت، هەندێك گرووپیش هەن لە هەرێمی كوردستان 50 ساڵە بوونیان هەیە".
لە بەشێكی تری قسەكانی فوئاد حوسێن هەڕەشەكانی تارانی رەتكردەوە و گوتی، "عێراق پابەند دەبێت بە رێككەوتنەكە بۆ دوورخستنەوەی گرووپە چەكدارەكان لە سنوور و گواستنەوەیان بۆ كامپەكان لە قووڵایی هەرێم و دوور لە سنوور، عێراق رەتیدەكاتەوە خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت و هەروەها هەڕەشەكردن لەسەروەرییەكەشی رەتدەكاتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment