وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئامانجی ئێران لە دروستکردنی فرۆکەخانەی لوبنان هێرشکردنە ئێران

نوچەنێت:

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئامانجی ئێران لە دروستکردنی "فڕۆکەخانەیەک" لە باشووری لوبنان هێرشکردنە سەر ئیسرائیلە.

ڕۆژی سێشەممە (12/ئەیلوول/2023) رادیۆ فەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ژەنەڕاڵ یۆئاڤ گاڵانت،وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە وتارێکدا لە زانکۆی رایخمەن لە هێرتسلیا، بە پیشاندانی وێنەی ئاسمانی لە ئەو شوێنەی کە بە گوتەی خۆی فڕۆکەخانەیەکە دروستکراوەی ئێرانییەکانە لە باشووری لوبنان و ئامانج لە دامەزراندنی ئەم فڕۆکەخانەیەش "هێرشی تیرۆریستیانەیە" لە دژی ئیسرائیل.

ئەو شوێنەی کە وەزیری بەرگری ئیسرائیل باسی دەکات، دەکەوێتە نێوان گوندی "قلعەالجبور" و شاری جزین. ئەم ناوچەیەی لوبنان لە باکووری شارۆچکەی سنووریی متولای ئیسرائیل، نزیکەی بیست کیلۆمەتر دوورە.

رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل و رۆژنامەی یەدیعوت ئاحرونۆت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە: "لە وێنەکاندا ئاڵای ئێران لەسەر باندی فڕۆکەخانەکە دەبینرێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە رژێمی ئایەتوڵڵاکان بەنیازە لەم فڕۆکەخانەیە لە دژی هاوڵاتیانی ئیسرائیل بەکاربهێنێت''.

گالانت دەڵێت، خاکی ئەم فڕۆکەخانەیە هی لوبنانە، بەڵام کۆنتڕۆڵەکەی لە دەستی ئێراندایە و ئامانجەکەیش ئیسرائیلە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک کە "ئیسرائیلی نییە" نووسیویەتی، فڕۆکەخانەکە دەتوانێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گەورە لەخۆبگرێت، کە هەندێکیان چەک هەڵدەگرن و بەپێی دیزاینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە کە ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە، حزبوڵای لوبنان وەبەرهێنانێکی زۆریان لە تەکنەلۆژیای درۆندا کردووە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین