ئايا مرۆڤ دەتوانێت كارەساتە سرووشتييەكان درووست بكات؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

دواى بوومەلەرزەكەى مەغريب و زريانەكەى ليبيا، لە تۆڕەك كۆمەڵايەتييەكان باس چەند تيۆرێكى پيلانێگرى دەكەن، كە برەوە بەو دەدەن ئەو دياردە سرووشتيانە دەدەن، ئەوەش لەكاتێدايە پسپۆڕانى ئەو بوارە بە بەڵگەى زانستى وەڵامى ئەو بانگێشانە دەدەنەوە.

لە مەغريب ئێستا پرۆسەى گەڕان و رزگاركردنى كەسانى ژێر داروپەردووى باڵەخانەكان بەردەوامە، هاوكاريش بەو كەسانە دەدرێت كە خانووەكانيان وێران بووە.

كەناڵى تەلەفيزيۆنى فەرمى مەغريب رايگەياند، درەنگانێكى شەوى هەينى رابردوو بوومەلەرزەيەك بە پلەى (6.8) رێكختەر لە چياكانى ئەتڵەسى گەورەى دا، كە بووە هۆى گيانلەدەستانى نزيكەى سێ هەزار كەس و برينداربوونى نزيكەى شەش هەزار كەس.

لەدواى ئەو بوومەرلەزەيە چەند تيۆرێكى پيلانگێڕى برەوى پێ دەدرێت، كە ئەو باس لەوە دەكەن بوولەرەزە دەستكردە، هەندێك لەو بانگێشانەش لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان برەوى پێ دەدرێت.

يەكێك لەو تيۆرانە تۆمەتباركردنى پڕۆگرامى (هارپ (HAARP پڕۆگرامێكى زانستى ئەمەريكييە، تايبەتە بە لێكۆڵينەوە لە بەرگى (ئايۆنى) بە كاريگەرى بوومەلەرزە، هەندێكيش بەو پڕۆگرامە دەڵێن، "چەكى هارب."

بوومەرزەى دەستكرد؟

بوومەرلەزە روودەدات چونكە جوڵە لەسەرخۆ و جێگرەكان بۆ پلێتە تەكتۆنييەكان دەبنە هۆى كەڵەكەبوونى پاڵەپەستۆكان بەدرێژايى ئەو درزانەى لە توێكڵى  زەوى درووست دەبێت.

درزەكان بريتين لەو ئاستانەى درێژدەبنەوە ناو زەوى و بەريەكەوتنيان لە ئەنجامى ئەو فشارە گەورە، بەهۆى كێشى تاوێرە داپۆشراوەكان دۆخەكە خراپتر دەدات. 

بوومەلەرزە بە پنتێكى بچووك لەو درزە دەست پێ دەكات، لێرەوە فشارەكە لەسەر بەيەكەوتن زياد دەبێت، پاشان هەردوولا دەترازێن.

بەريەكەوتنى دوولا لەگەڵ يەكترى لەسەر ئاستى ئەو دەرزە دەبێتە هۆى رەوانەكردنى شەپۆلەكان لە جووڵەى تاوێرەكان بە هەموو ئاراستەكان.

كاتێكيش بوومەرزە روودەدات ئەو وزەيە لە شەپۆلەكان دەردەچێت لە رێگەى توێكڵى زەوى دەگوازرێتەوە، دەبێتە هۆى ئەو لەرزينەى ئێمە هەستى پێ دەكەين.

عەباس شەراقى مامۆستا لە بەشى جيۆلۆجيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە روانگەى زانستييەوە ئەستەمە بوومەلەرزە دروست بكرێت.

لە بوومەلەرزەى مەغريب بۆشايى گەورە درووست بووە، كە لە شارى ئەغاديرەوە بۆ ناوچەى حەوزە و مەراكيش دەست پێ دەكات، لەوێوە بۆ رۆژهەڵات تا سنوورەكانى جەزائير درێژ دەبێتەوە.

سەبارەت بەو بوومەلەرزەى مەغريب ناوەندى بوومەلەرزە بڵاويكردەوە، قووڵايەكەى بوومەرزەكەى هەنينى رابردوو لە مەغريب زياتر لە (18) كليۆمەتر بووە، هێزەكەى بارتەقاى دوو تۆن مادەى تەقينەوەيە، ئەوەش پشتڕاستكردنەوەى ئەو قسانەيە كە ئەستەمە ئەو جۆرە بوومەلەرزە دەستكرد بێت. 

لە لايەكى ترەوە بەهۆى زريانەوە لە ليبيا هەزاران كەس گيانيان لەدەست دا (10) هەزاريش بێسەروشوێنن، هەروەها بووە هۆى وێرانبوونى بەنداوەكان و چەندين خانوو ئاوبردوويەتى، هەروەها يەك لەسەر چوارى شارى دەرنەى لە رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە راماڵيووە.

گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى سەربە حكومەتى ليبيا لە رۆژهەڵات رايگەياند، تەنيا لە شارى دەرنە زياتر لە پێنج هەزار و (200) كەس گيانيان لەدەستداوە، لەگەڵ ئەو زريانەى ليبيا هاوشێوەى مەغريب هەندێك كەس بڵاويان كردەوە، ئەو زريانە دەستكردە.

زريانى دەستكرد؟

وەحيد سعوودى، شارەزا لە بوارى چاودێرى ئاسمانى و گۆڕانى كەشوهەوا، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هيچ شتێك نييە بە ناوى زريانى دەستكرد، لە رووى زانستييەوە ئەستەمە ئەو كارە بكرێت، لايەنێكى كەشوهەوا هەيە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى دەرياى ناوەند، بەوەش ئاو دەبێتە هەڵمێكى ئاوى، پاشان ئەوە دەبێتە هۆى زريان.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئەو پسپۆڕە باسى لەوە كرد، ئەو زريانە لەسەر دەرياى ناوەند لە يۆنان بەرەو كەناراوەكانى رۆژهەڵاتى ليبيا دەستى پێكرد، پاشان گۆڕا بۆ دابەزينێكى نيمچە گەرمى، بەوەش ئەو زريانە نيوەى لەسەر دەرياى ناوەند و نيوەكەى ترى لەسەر بيابانى مەغريب بوو، ئەو بەشەى دابەزيووە نيمچە گەرمە ئاراستەى رۆژئاواى بەرەو ميسرى رۆيشت، بۆيە ئەستەمە ئەو جۆرە كارە دەستكردى مرۆڤ بێت.

ئايا هيچ پەيوەندييەك لە نێوان بوومەلەرزەى مەغريب و زريانى ليبيا هەيە؟

لە چوارچێوەى تيۆرەكانى پيلانگێڕى هەندێك بانگەشەى ئەوە دەكەن بوومەلەزەكەى مەغريب و زريانەكەى ليبيا پەيوەندييان بە يەكەوە هەيە، بەڵام شەرقاى رەتى دەكاتەوە، ناكرێت بوومەلەرزە ببێتە هۆى درووستبوونى هيچ زريانێك.

بەگوێرەى قسەكانى عەباس شەرقاى  لەرزينى زەوى كە لە ئەنجامى بوومەلەزە دروست دەبێت، كاريگەرى لەسەر كەشوهەوا نابێت، هەروەك سعوودى هاوڕايە لەگەڵ شەرقاى كە بوومەلەرزە نابێتە هۆى درووستبوونى هيچ زريانێك.

بۆچى تيۆرى پيلانگێڕى پەيوەست دەكرێت بە كارەساتەكان؟

خاليد عەبدولفەتاح، سەرۆكى بەشى كۆمەڵناسى لە زانكۆى حەلوان لە ميسر ئاماژە بەوە دەكات، چەند هۆكارێك بۆ شرۆڤەكردنى غەيب و تيۆرى پيلانگێڕى لەگەڵ كارەساتە سرووشتييەكان هەيە.

تەفسيرى ميتافيزيكى لە ناو كۆمەڵگەكان لە ئەنجامى كەمى زانيارييە لە تێگەيشتن ياخود تەفسيرى دياردە سرووشتييەكان، ئەوەش وايكردووە كەمى زانست و زانيارى ببێتە هۆى دەركەوتنى بانگەشە و وەسفى هەڵە و لەنێوان خەڵك بڵاودەبێتەوە، لە لايەكى ديكەش هەندێك خەڵك بۆ روونكردنەوەى هەندێك دياردەى گەورەى گەردوونى كە هيچ تەفسيرێكى زانستى نييە، پەنا بۆ تەفسيرى ميتافيزيكى دەبەن.

د. عەبدولفەتاح دەشڵێت، تيۆرەكانى پيلانگێڕى و تەفسيرى ميتافيزيكى لەو كۆمەڵگەيانە دەردەكەون كە نەخوێندەوارى تێيدا بڵاوە و خوێندن تێيدا كەمە و ئاستى وشياريان لاوازە.

لە بەشێكى ترى قسەكانيشى روونى دەكاتەوە، هەندێك سوود لە برەودان بەو شرۆڤە نازانستييانە بۆ دياردە سرووشتييەكان وەردەگرن و بۆ دەستكەوتى تايبەت بەكارى دەهێنن، بە ئامانجى قووڵكردنەوەى هەژموونيان بەسەر هەندێك خەڵكى ئاسايى.

ئەو مامۆستايە هۆشدارى دەدات لە ماڵەكردن لەگەڵ شرۆڤە نازانستييەكان، چونكە ئەوە دەبێتە هۆى قووڵكردنەوەى نەزانى و كەمى زانيارى لە كۆمەڵگەكان و دوورخستنەوەى خەڵك لە پشتبەستن بە زانست بۆ شرۆڤەكردنى ديارە سرووشتييە جۆراوجۆرەكان.

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین