جەنگ وڵاتانی جیهان ناچار دەکات بودجەی سەربازیی زیاد بکەن وەرگێڕان

نوچە نێت:

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد 

بەگوێرەی داتاکان بەهۆی بەردەوامی سەرهەڵدانی شەڕ و نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی لە ساڵی ڕابردوو خەرجییە سەربازیەکان گەیشتە بەرزترین ئاست، تەنیا لە ساڵی رابردوو (2.887) ترلیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ کەرتی سەربازیی، هاوکات تورکیا بەراورد بە ساڵی (2024)، لەساڵی (2025) بەڕێژەی (%94) خەرجی سەربازیی زیاد کردووە.

وڵاتە زلهێزەکان بودجەی سەربازیی زیاد دەکەن 

نزیکەی دوو ساڵە ململانێ و سەرهەڵدانی جەنگ لە زیادبوونە، زۆربەی وڵاتان دەستیانکردووە بە پرچەککردنی سوپاکانیان بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی توێژینەوەی ئاشتی کە لەلایەن دامەزرێنەری نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم سەبارەت بە خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی جیهان ساڵانە بڵاوی دەکاتەوە، پەیوەست خەرجییە سەربازییەکانی ساڵی (2025) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی بەردەوامی سەرهەڵدانی شەڕ و نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی تەنیا لە ساڵی (2025) رێکۆردی شکاند، نزیکەی یانزە ساڵە ئەو بەرزبوونەوەیە لە هەڵکشاندایە، لە (2025) خەرجی سەربازیی بۆ (2) ترلیۆن (887) ملیۆن دۆلار بەرزبوووەوە، وڵاتان لە بەرهەمی ناوخۆییەوە بودجەی سەربازییان بەرزکرتەوە، هەروەها لە ساڵی (2009)ـەوە لە هەموو جیهان ئەو رێژەیە بۆ یەکەمین جارە بۆ (2.5) بەرزببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ساڵی ڕابردوو پێنج وڵات زۆرترین رێژەی خەرخیی سەربازییان کرووە پێکهاتووە لە وڵاتانی ئەمەریکا، ڕووسیا، ئەڵمانیا، چین و هیندستان، ئەم وڵاتانە خەرجییە سەربازییەکانیان لە (58)ـی خەرجیی سەربازیی هەموو جیهان پێک دەهێنن.

لێرەدا باس لە چەند وڵاتێک دەکەین کە زۆرترین بودجەیەیان بۆ خەرجییە سەربازییەکانیان تەرخان کردووە لەوانەش:

ئەمەریکا:

لەو راپۆرتەدا تیشک خراوەتە سەرخەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکا و دەڵێت، ئەمەریکا وەک وڵاتێک کە لە هەموو جیهاندا زۆرترین خەرجیی سەربازیی ساڵانە دابین دەکات، بەڵام بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەمەریکا لە ساڵی (2025)، لە (%7.5)ـی خەرجییەکانی کەمکردەوە بەبەهای (954)ملیار دۆلار، هۆکاری ئەم کەبوونەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ناردنی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا پەسەند نەکرد.

شارەزایانی ڕاپۆرتی ساڵانەی خەرجی سەربازیی، بە پشبەستن بە پێشبینییەکانی بودجەی سەربازیی ساڵانی (2027-2026) پێشبینی دەکەن ئەم کەمکردنەوەی بوودجەی ئەمەریکا تەمەنی کوردت دەبێت لەکاتێکدا ئەمەریکا کەوتۆتە جەنگێکی نادیار لەگەڵ ئێران کە نازانرێت کەی کۆتایی پێدێت.  

چین:

هەر لەو راپۆرتەدا باس لە وڵاتی چین کراوە و تیایدا هاتووە، لەدوای ئەمەریکا چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین بوودجە بۆ خەرجی سەربازیی تەرخان دەکات و لەساڵی (2025) رێژەی بودجەکەی بۆ (%7,4) بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە بەهای (336) ملیار دۆلار و رێژەی دابینکردنی بوودجەی ئەم ساڵەی لە بەرهەمی ناوخۆیی لە (%1.7) بووە.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو ئەو ڕاپۆرتە، چین سی و یەک ساڵە بەردەوام لە بەرزبوونەوەی خەرجییە سەربازییەکانی تاکە وڵاتە لە چاو وڵاتانی هەموو جیهان کە بەردەوام لە ڕووی بەهێزکردنی توانانی سەربازیی لە بەرزبوونەوە بووە، سەرەرای گەندەڵیەکانی نێو سوپا و پیشەسازی بەرگریی. هاوکات چین ئامانجیەتی تاوەکو ساڵی (2035) لە ڕووی سەربازی  و هەموو بوارەکان و سوپاوە خۆی زیاتر بەرەوپێشوەببات و بەراورد بە دە ساڵی ڕابردوو خەرجییە سەربازییەکانی بەرێژەی (%62) زیادی کردووە. 

ڕووسیا: 

ڕووسیا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو خەرجی سەربازییەکانی لە (%5,9) زیادی کردووە بە بڕی (190) ملیار دۆلار و ڕیزبەندی سێیەمی لە خەرجییە سەربازییەکان گرتووە لە چاو ئەمەریکا  و چین.

تورکیا:

تورکیا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە (%7,2) خەرجییە سەربازییەکانی زیادی کردووە، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، کە تیشکی خستۆتە سەر بودجەی تورکیا و رایگەیاندووە، بەراورد بە ساڵی (2024) تورکیا لە ساڵی (2025) خەرجییە سەربازییەکانی (%7,2) زیادی کردووە بەبڕی (30) ملیار دۆلار، ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ساڵی (2016 -2025) خەرجییە سەربازییەکانی تورکیا (%94) زیادی کردووە.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، خاڵی سەرەکی زیادبوونی بودجەی سەرەکی لە تورکیا دەگەرێتەوە بۆ وەبەرهێنانەکانی پیشەسازی ناوخۆی تەنانەت پشکێکی زۆری ئەو بودجەیە بۆ بەرەوپێشوەچون و بەهێزبوونی پیشەسازی بەرگریی و دروستکردنی درۆن و مووشەکی پێشکەوتوو بووە، هەروەها بەراورد بە ساڵی رابردوو خەرجییەکان لەو بوارەدا (%25) زیادی کردووە، لەکاتێکدا کۆی خەرجی سەربازی تورکیا لە ساڵی (2025) لە سەدا بیست و دوو بووە.

گۆرانکارییە نادڵنیاییەکان لە جیۆپۆلەتیکی وڵاتانی ئەوروپای ناچار کردووە خۆیان پڕ چەک بکەن      

بەگوێرەی داتاکانی ئەو ڕاپۆرتە وڵاتانی ئەوروپا لەچاو وڵاتە زلهێزەکان خەرجییە سەربازییەکانیان زیاتر بووە، تەنانەت لە ساڵی (2025) بەرزترین رێژەیان تۆمارکردووە لە ئاستی مێژوودا گەیشتە (864) ملیار دۆلار لەچاو ساڵی (2024) لە (%14) خەرجییە سەربازییەکانیان زیادی کردووە، هاوکات بەگشتی کۆی وڵاتانی ئەوروپا خەرجییە سەربازییەکانیان بەشێوەیەک زیادی کردووە بەراورد بە (10) ساڵی رابردووە بەرێژەی (%102) بەرزبۆتەوە، هۆکارەکەشی دەگەریێەوە بۆ گۆرانکارییەکانی هێز لە ناوچەکە و سەرهەڵدانی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا و بەرامبەر بە هەڕەشەکان و ناسەقامگیری لەڕووی ئاسایش و نادڵنیاییەکان لە جیۆپۆلەتیکی بووە. 

ئەڵمانیا:

ئەڵمانیا لە ڕیزبەندی چوارەم دێت لە نێو وڵاتی جیهان لە ڕووی سەربازییەوە، خەرجییە سەربازییەکانی لە (%24) زیادی کردووە بە بڕی (114) ملیار دۆلار.

ئۆکراینا: 

ئەو ڕاپۆرتە باسی کە خەرجییە سەربازییەکانی ئۆکراینا کردووە لە کاتێکدا بەردەوامە لە ڕووبەڕووبونەوەیان لە شەڕی دژی ڕووسیا و ئاشکرای کردووە، خەرجییە سەربازییەکانی بۆ بەرهەمە سەربازییەکانی ناوخۆیی بە رێژەی (%40) بەرزبۆتەوە بە بڕی (84.1) ملیار دۆلار بووە.

خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئاسیا 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی توێژینەوەی ئاشتی بۆ ساڵی (2025) وڵاتانی ئاسیا خەرجییە سەربازییەکانیان بە ڕێژەی (%80) زیادی کردووە بە بڕی (682) ملیار دۆلار. وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هیندی و هەموو ناوچەکە بودجەی سەربازییان لەهەڵکشاندایە و هۆکارەکەشی دەگرێتەوە بۆ جوولە سەربازییەکان و ناسەقامگیری ئاسایش دەگەرێتەوە.

ئیسرائیل:

ئەو ڕاپۆرتە پێیوایە، ئەگەر سەرنج بدەین بەگوێرەی ئەوەی ئیسرائیل لە ساڵی رابردوو هێرشەکانی بۆ سەر غەززە کەمکرتەوە، بەوهۆیەشەوە خەرجییە سەربازییەکانی لەم ساڵەدا دابەزیوە بۆ (% 4.9).

لە داهاتوو خەرجییە سەربازییەکان لەنێو وڵاتان زیاتر دەبێت

بەگوێرەی پیشبینییەکانی شیاو لیانک، توێژەی باڵا لە بەرنامەی خەرجییە سەربازییەکانی و بەرهەمهێنانی چەک لە کۆمپانیای (SIPRI)، پێیوایە وڵاتانی ناوچەکە بە خێراییەکی زۆر خۆیان پڕچەک دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەریان بەوهۆیەشەوە بەدڵنیاییەوە خەرجییە سەربازییەکان لە ساڵی داهاتوو زیاتر دەبێت.

ئەو شارەزاییەی بواری سەربازیی ئەمەشی خستەڕوو، "بەراورد بە ساڵانی رابروو لە ساڵی (2025) خەرجییە سەربازییەکان بەرێژەیەکی زۆر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، زۆربەی وڵاتان بەهۆی گۆرانکاری هاوسەنگی هێز و سەرهەڵدانی جەنگ لە جیهان بۆ وەڵامی ئەو هەڕەشانە چەکی زیاتر کۆدەکەنەوە، دەکرێت وڵاتان لەساڵانی داهاتوو بە لەبەرچاوگرتنی سەرهەڵدانی جەنگی زیاتر خەرجییە سەربازییەکانیان زیاتر بکەن."

سەرچاوە: ماڵپەڕی (حووریەت)  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین