هەولێر و بەغدا بە چەند رێككەوتنێك دەگەن
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 توركی عەتەبی لێدوانی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی داوە و باس لەوە دەكات، ئامانجی سەردانەكەی مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا بۆ پێنج دۆسیەیە كە پەیوەندییان بە مووچە و نەوت و دەروازە سنوورییەكان هەیە. ئەو بەرپرسەی شیعە باس لەوەش دەكات كە دوو هەفتەیە بەرنامە بۆ ئەم سەردانەی مەسرور بارزانی دانراوە.
لە هەمان لێدوان ئەم بەپرسەی شیعە بە ئەرێنی سەیری گفتوگۆكان دەكات و پێشبینی دەكات هەر ئەمڕۆ هەرێم و بەغدا بە چەند رێككەوتنێك بگەن. بەیانی ئەمرۆ مەسرور بارزانی بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گەیشنە بەغدا و لە یەكەم وێستگەیاندا دیداری محەمەد شیاع سوودانیان كرد.
مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، "من ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی و سەرۆك كۆمار و سەرۆك پەرلەمان و هەندێك لە رێبەرانی لایەنە سیاسییەكان بۆ دووپاتكردنەوە لەسەر زامنكردنی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەو ئومێدەی چارەسەری بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بدۆزینەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment