شارۆخان بۆ جاری دووەم ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات
نوچهنێت
فیلمی جاوان Jawan لە رۆژی 12ی ئەم مانگە پێنجەم رۆژ بوو لە هۆڵەكانی سینەما لە هیند و دەرەوەی هیند نمایش كرا كە ئەو كاتە نزیكەی 36 ملیۆن دۆلار داهاتی بوو، كەچی بودجەی فیلمەكە تەنیا 65 ملیۆن دۆلار بوو.
جیا لەمەیش ئەو فیلمە لەسەر ئاستی هیند و ئوسترالیا و تەواوی وڵاتانی تر لە نزیكەی 10 هەزار سكرینی سینەما نمایش كرا، ئەمەش ژمارەیەكی تری پێوانەییی بوو. ئەوەی جێی سەرنج بێت دوای پێنج ساڵ دابڕان لە كاری گەورە، ئەمە دووەم كاری شارۆخانە كە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات لە كانوونی دووەمی ئەمساڵ فیلمی پاسان Pathaan نمایش كرا كە 130 ملیۆن دۆلاری كۆكردەوە كەچی بودجەكەی تەنیا 28 ملیۆن دۆلار بوو. ئەمەش وایكرد پلەی یەكەمی فیلمی هیندی بەدەست بهێنێ لە ساڵی 2023 .
فیلمی جاوان لە دەرهێنانی ئەتلی كۆمار و نواندنی نینتارا، فیجای سیتوباسی، سانیا مالهوترایە، ئەو فیلمە باس لە پیاوێك دەكات كە بۆ یەكێك لە دەزگا ئەمنییەكان كاردەكات و كاری ئەوەیە هەڵەكانی كۆمەڵگە راست بكاتەوە و رووبەرووی پیاوێك دەبێتەوە كە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكەی پەنا بۆ توندوتیژی دەبات.
شارۆخان ئەكتەرێكی هیندی بەناوبانگە و بە "پادشای بۆلیود" دەناسرێت و لەدایكبووی 1965 و سەرتای كاری هونەری بۆ ساڵی 1988 دەگەڕێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment