مەترسییەكی تری شەونخوونی ئاشكرا دەبێت تەندرووستی

نوچه‌نێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەك ئەو كەسانەی حەز بە شەونخوونی و درەنگ خەوتن دەكەن، بە رێژەی 19% زیاتر تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن بە بەراورد بەو كەسانەی كە زوو دەخەون.

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئێندپێندنتی بەریتانی كۆمەڵێك توێژەر لێكۆڵینەوەیان لەسەر 64 هەزار ئافرەت كردووە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەنێوان ساڵانی 2009 تا 2017 زانیارییان لەبارەی شێوازی ژیان و خۆراك و خەوتنی ئەو ژنانە وەرگرتووە، بۆیان دەركەوتووە ئەوانەی حەزیان بە شەونخوونی و درەنگ خەوتن هەیە بە رێژەی 19% زیاتر لەو كەسانەی زوو دەخەون تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن.

لەبارەی هۆكاری پەیوەندی نێوان درەنگ خەوتن و تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە ئەو توێژەرانە دەڵێن، ئەوانەی درەنگ دەخەون و خەریكی بەزم و ئاهەنگ و كاتبەسەربردن دەبن، زیاتر لە كەسانی تر تووشی نەریتی خراپ دەبن، لەوانە خواردنی ناتەندروست دەخۆن، زیاتر جگەرە دەكێشن و مەیلیان بەلای خواردنەوەیە، هەموو ئەمانەیش هۆكارن بۆ قەڵەوی و دواتریش تووشبوون بە شەكرە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین