لە زانکۆی سۆران؛ کۆنفڕانسێکی زانستیی لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت کولتوور

نوچەنێت:

زانکۆى سۆران لەسەر پەیماننامەى لۆزان کۆنفرانسێکى زانستى بە دروشمى (ئاڵنگارییەکان، یەکڕیزی و یەکترقبوڵکردن) بە بەشداریی چەندین توێژینەوەى ناوخۆیی و دەرەوە ئەنجام دەدات.

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، کۆنفڕانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لە سەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەبات، کۆنفڕانسەکە لە ژێر درووشمی (ئاڵنگارییەکان، یەکڕیزی و یەکترقبوڵکردن) و بە ناونیشانی (پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان - خوێندنەوەی دوای سەدەیەک لە دەرفەت و ئالنگارییەکان) بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە کات و شوێنى بەڕێوەچوونى کۆنفڕانسە زانستییەکە، بەپێى راگەیێندراوى زانکۆى سۆران، "لە ڕۆژانی 19 و 20ی ئەیلوولی 2023، لە کەمپەسی زانکۆی سۆران، بەڕێوەدەچێت."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "لەم کۆنفڕانسەدا، دەیان توێژینەوەی زانستیی توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە سەر بابەتە جیاوازەکانی پەیوەست بە سەد ساڵەی لۆزان پێشکەش دەکرێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین