عێراق: بە بەشە خۆراكی مانگانە خۆمان لە تەنگژەی خۆراك پاراستنەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 موسەنا فرێجی گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دڵنیایی دەدات لەوەی تەنگژەی گرانبوونی خۆراك كە لەسەر ئاستی جیهان هەیە، كاریگەری بەسەر عێراقەوە هێندە نییە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی باسی لەوە كردووە، گرانبوونی خۆراك، كێشەی گەنمی ئۆكرانی و هیچ یەكێك لەو بابەتانە هێندە كاریگەری بۆ سەر خۆراكی عێراق نییە و بە گوتەی فرێجی، “چاكەی ئەمەش بۆ بەشە خۆراكی مانگانە دەگەڕێتەوە”.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەی گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی روونكردنەوەی داوە لەوەی عێراق یەدەگی خۆراكی هەیە و لە دوو ساڵی رابردوو توانیویەتی 19 سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان دابەش بكات، 11 بەشە خۆراك لە ساڵی 2022 و هەشتیشیان ئەم ساڵ دابەشكراوە و بەردەوامیش دەبێت.
دەیان ساڵە لە عێراق سیستەمی دابەشكردنی بەشە خۆراك ناسراو "بایەعی" پەیڕەو دەكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment