سی ئێن ئێن: ئێران باوكی ژینا ئەمینی گرتووە هەواڵ

نوچه‌نێت

ئاژانسی سی ئێن ئێن ئاشكرای كردووە ئەمڕۆ ئەمجەد كە باوكی ژینا ئەمنییە لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە بانگ كراوە و چەند كاتژمێرێك دەستگیر كراوە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە، باوكی ژینا ئەمینی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە گیراوە. ئەو ئاژانسە زانیارییەكانی خۆی لە مازیار بەهاری وەرگرتووە كە رۆژنامەنووسێكی ئێرانییەوە و دامەزرێنەری IranWire .

بەهاری باسی لەوە كردووە لە ماوەی رابردوو بە بەردەوام باوكی ژینا ئەمینی "مەهسا" لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بانگهێشت كراوە، بەڵام ئەم جارە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك گیراوە. كەچی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی هەواڵەكەی بە درۆخستووەتەوە و گوتویەتی، "ئەمجەد نەگیراوە".

ژیان ئەمینی كچێكی دانیشتووانی سەقز بوو تەمەنی 21 ساڵ بوو لە 13ی ئەیلوولی 2022 لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران بە بیانووی حیجابەوە گیرا، سێ‌ رۆژ دواتر بەهۆی ئەشكەنجەدان گیانی لەدەست دا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئێران لە سەر ژینا سەركۆنە كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین