وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
نوچهنێت
مەحما خەلیل پەرلەمانتاری كورد لە عێراق ئاشكرای دەكات دەستی بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ كردووە، بۆ ئەوەی لەسەر بەرزبوونەوەی دۆلار لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 محەمەد خەلیل پەرلەمانتاری كورد لە عێراق لە لێدوانێكی ئاشكرای كردووە، دەستی بە هەڵمەتێك كردووە بۆ ئەوەی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات بەر لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوڵ دەدات 50 واژۆ كۆبكاتەوە و سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی لەمە ئاگادار بكاتەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە عێراق تووشی تەنگژەی دۆلار بووە، هەر چەندە حكومەتی عێراق بە بەهایەكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، كەچی نەیتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment