ئەمریکا: ئامادەین هەندێ لە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنینەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ههشتی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ڕادیۆ زەمانە" بڵاوی کردەوە "ند پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆیتهرزى وتووە ئیدارەی بایدن بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەیە بەشێ لەگەمارۆکانی سەر ئێران کە پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەن هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام بە وردی باسی ئەوەی نەکردووە مەبەستی کام بەشە لە گەمارۆکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە وتوویەتی: "ئامادەین هەنگاوی پێویستی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگرین، یەکێک لەوانە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە".
ند پرایس وتی لە ئێستادا ناتوانێ باسی وردەکارییەکان بکات.
ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای دیداری نێوان نوێنەرانی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیەندرا.
چەند کاتژمێر پێش ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە لایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیێنا لەگەڵ ڕۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران دیداری کرد بوو. ئەو دیدارە لە شاری ڤیێنا ئەنجام درا و ناوەڕۆکی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو.
ئولیانۆف لە تویتەردا وتی، دیدارەکەی لەگەڵ ڕۆبێرت مالی دەربارەی جێبەجێکردنەوەی هەموو بەڵێنەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن هەموو ئەندامانی ئەو ڕێککەوتنەوە بوو.
ڕۆبێرت مالی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەردانی ڤیێنای کردووە.
مالی پێش ئەوەی لەگەڵ نوێنەری ڕووسیا دیدار بکات لەگەڵ ڕافایل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئەنریکە مورا بەڕێوەبەری سیاسیی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دیداری کردبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment