هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر دیمه‌شق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) ڕایگەیاندووە فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر باشووری دیمەشق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هه‌شتى نیسان، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنییک" بڵاوی کردەوە لە ڕاگەیەندراوەکەی "سانا" ئاماژە بەوە کراوە سیستەمی بەرگری سوریا هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری دیمەشق پووچەڵ کردووەتەوە. 
"سانا" ڕایگەیاندووە ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و لە ڕێگای ئاسمانی لوبنانەوە هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سانا هاتووە: "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێمە زۆربەی مووشەکەکانی پووچەڵ کردنەوە. لە ئەنجامی ئەو پەلاماردەدا، چوار سەربازی سوپا بریندار بوون و هەندێ زیانى مادی لێکەوتەوە".

تەلئەبیب هێشتا سەبارەت بەو هێرشە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە. 
لە لایەکی ترەوە تۆڕی ئەلمەنار ڕایگەیاندووە یەکێک لە مووشەکەکانی سیستەمی بەرگریی سووریا، شوێنی فڕۆکە ئیسرائیلییەکەی لە سەر سنووری ئەو وڵاتە هەڵگرتووە و لە کۆتاییدا دەنگی تەقینەوەیەک لە باشووری لوبنان بیستراوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین