سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى پێشوازى لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی دەکات. هەردوولا جەخت لەچارەسەرکردنى کێشەکانى عێراق بەپێى دەستوور دەکەنەوە.

ڕۆژى یەکشەممە (17/ئەیلوول/2023) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "بیرورا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان" ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەر لەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە