سوودانی لە ئەمریكا هەڵوێستی عێراق دەخاتەڕوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە نیویۆرك. باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، سوودانی لە بەردەم ئەنجومەنەكە وتاری دەبێت و هەڵوێستی عێراق لەسەر بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە نیویۆرك. نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، ئێوارەی دوێنێ‌ یەكشەممە سوودانی بۆ نیویۆرك بەڕێ كەوتووە و بەیانی ئەمڕۆ گەیشتووە.

باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، لەبەردەم سەركردەی وڵاتان محەمەد شیاع سوودانی وتاری دەبێت و هەڵوێستی عێراق لەسەر دۆسیە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان دەخاتەڕوو. سبەی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەست پێدەكات و تا 22 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین