سكاڵایەكی تر لە دژی سوودانی بە بەرپرسانی ئەمریكا دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی رەئی كوێتی بڵاویكردووەتەوە وەزیری دەرەوەی كوێت چووەتە ئەمریكا سكاڵای لە حكومەتی عێراق كردووە، پێشتریش لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانی لە عێراق و جیهان رایگەیاند، بەر لەوەی سوودانی بە ئەمریكا بگات نامەیەكی ناڕەزايی بە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا دەدات و لە بارودۆخی مەسیحییەكانی عێراق ئاگاداری دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023  رۆژنامەی رەئی كوێتی بڵاویكردووەتەوە شێخ سالم سەباح وەزیری دەرەوەی كوێت رۆژی شەممە سەردانی ئەمریكای كردووە و لەوێ‌ چاویری بە باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك كەوتووە و لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە رەتكردنەوەی رێككەوتنێكی كوێت و عێراق ئاگاداری كردووەتەوە.

چواری ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارێك رێككەوتنی نێوان كوێت و عێراقی لەسەر بەندەری خۆر عەبدوڵا بە نادەستووری لە قەڵەم دا ئەمەش ناڕەزایی كوێتی لێكەوتەوە. رۆژنامەی رەئی باسی لەوە كردووە كوێت سكاڵا و رەخنەكانی بە ئەوروپا و ئەمریكا دەگەینێت.

ئەمە لە كاتێكدایە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە نیویۆرك بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات. جگە لە كوێت لە ناوخۆش دوو رۆژ لەمەوبەر لویس ساكۆ رایگەیاند، بەر لەوەی سوودانی بە ئەمریكا بگات، ئەوا نامەیەكی ناڕەزایی بۆ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا دەنێرێت و لە بارودۆخی مەسیحییەكانی عێراق ئاگاداری دەكاتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین